به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتاران،جه‌ختیانكرده‌وه،ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى په‌سه‌ندكردنى یاساى بوودجه‌ى 2021 هێشتا به‌رده‌وامه،پێشبینیشیان كرد له‌م هه‌فته‌یه بوودجه له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت.
غایب عومێرى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون له‌میان به‌شداریكردنى له‌به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقیه كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،چاودێرى كردووه،ڕایگه‌یاند"ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى پشكى هه‌رێم له‌بوودجه هێشتا به‌رده‌وامه"،دووپاتیشیكرده‌وه"تاوه‌كو ئێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنى كۆتایی له‌سه‌ر مادده‌ى 11 له‌بوودجه‌دا".
وتیشى"ناكۆكى هه‌یه له‌سه‌ر مادده‌ى 11 وقه‌رزى ده‌ره‌كى وپله‌كان سڕینه‌وه وزیادكردن"،ڕایشیگه‌یاند"هه‌ندێك له‌فراكسیۆنه سیاسییه‌كان هه‌ستاون به‌نوێكردنه‌وه‌ى بڕگه‌ى زیاده بۆ سه‌ر بوودجه".
ئاماژه‌یشیدا"به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌ڕێككه‌وتنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه سیاسییه‌كان بووه".
وتیشى"بوودجه له‌ڕێكارێكى هونه‌رى بۆته سیاسی"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"قه‌رزه‌كانى بوودجه گرنگه بۆ پرۆژه‌كانى خزمه‌تگوزارى وخاوه‌ن دیدگایش لیژنه‌ى داراییه".
عومێرى پێشبینیشى كرد"بوودجه له‌ڕۆژانى چوارشه‌ممه وپێنجشه‌ممه‌ى داهاتوو په‌سه‌ند بكرێت".
لاى خۆیه‌وه حامد موسه‌وى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح بۆ به‌رنامه‌یه‌كى عێراقییه ڕایگه‌یاند"به‌رپرسیارێتى دواكه‌وتنى بوودجه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان"،وتیشى"زۆربه‌ى په‌رله‌مانتاران ئاماده‌ى دانیشتنى دوێنێ بوون وسه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانیش دانیشتنه‌كه‌ى ساز نه‌كرد".
وتیشى"جێگیركردنى نرخى دۆلار له‌بوودجه ڕێوشوێنێكى نادروسته"،دووپاتیشیكرده‌وه"ده‌بوایه نرخى نه‌وت له‌بوودجه‌دا به‌دینارى عێراق جێگیربكرایه".
ڕایشیگه‌یاند"واژۆى 145 په‌رله‌مانتار كۆكراوه‌ته‌وه له‌پێناو مانگرتن له‌نێو ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ فشارخستنه‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌پێناو تێپه‌ڕاندنى بوودجه".
له‌لایه‌كى تره‌وه جاسم به‌خاتى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى عێراقیون بۆ به‌رنامه‌یه‌كى كه‌ناڵى عێراقییه ڕایگه‌یاند"ناكۆكییه‌كان له‌باره‌ى هه‌ندێك له‌بڕگه‌كانى بوودجه هێشتا به‌رده‌وامه"،دووپاتیشیكرده‌وه"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌دایه".
وتیشى"هه‌مواركردنه‌وه‌ى نرخى دۆلار له‌ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌ت وبانكى ناوه‌ندییه"،پێشبینیشى كرد "له‌دانیشتنى چوارشه‌ممه‌ى داهاتوو پرۆژه یاساى بوودجه په‌سه‌ند بكرێت".