كه‌ربه‌لا-اه‌ع
نسه‌ییف خه‌تابى پارێزگارى كه‌ربه‌لا،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سه‌ركه‌وتنى پلانى تایبه‌ت بهزیارهتى پانزه‌ى مانگى شه‌عبان ڕاگه‌یاند،ئاماژه‌یشیدا ڕێگا بهخوێندكارانه ده‌درێن كه‌به‌هۆى دابڕانهكانهوه نه‌یانتوانى بگه‌نه شاره‌كه له‌دوو ڕۆژى داهاتوودا تاقیكردنه‌وه‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.
خه‌تابى له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"پلانى تایبه‌ت بهزیارهتى پانزه‌ى مانگى شه‌عبان له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه سه‌ركه‌وتوو بوو"،ڕوونیشیكرده‌وه"سه‌ركه‌وتنى پلانه‌كه له‌میان هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى نێوان جومگه ئه‌منى وخزمهتگوزارییهكانهوه بووه،كهفاكتهرێكى سه‌ره‌كیین".
خه‌تابى وتیشى"ئۆپراسیۆنى پێشوه‌خته وپلانى په‌یڕه‌وكراو ڕێگربوون له‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه له‌پارێزگاكه بكرێت"،ئاماژه‌یشیدا"هه‌ڵمه‌تێكى گه‌وره‌ى هۆشیاركردنه‌وه هاوه‌ڵى زیارهتهكه بوو كه‌تایبه‌ت بوو به‌لایه‌نى ته‌ندروستى".
له‌لایه‌كى تره‌وه لیوا ئه‌حمه‌د زوێنى فه‌رمانده‌ى پۆلیسى كه‌ربه‌لا له‌میان كۆنگره‌كه ڕایگه‌یاند"زیاتر له 700 خۆبه‌خش له‌پلانى زیارهتهكه به‌شداربوون"،ڕوونیشیكرده‌وه"له‌میان ئۆپراسیۆنه پێشوهختهكانى زیارهتهكه ژماره‌یه‌ك تاوانبار ده‌ستگیركراون".
لاى خۆیه‌وه عه‌لى حه‌مدانى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى فوڕاتى ناوه‌ڕاستى حه‌شدى شه‌عبى له‌میان كۆنگره‌كه"سه‌ركه‌وتنى پلانى تایبه‌تى زیاره‌تى پانزه‌ى شه‌عبان ڕاگه‌یاند".