به‌غدا-اه‌ع
بانكى ڕافیده‌ین،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند ته‌لارى یه‌كێك له‌لقه‌كانى ڕووخاوه كه‌بریتییه له‌پێگه‌یه‌كى جێگره‌وه وله‌دروستكردن ونۆژه‌نكردنه‌وه‌دایه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى بانكى ڕافیده‌ین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"به‌شێك له‌ته‌لارى لقه‌كه له‌كاتى پرۆسه‌ى چاككردنه‌وه ونۆژه‌نكردنه‌وه‌ى ته‌لارى نوێى بانكه‌كه ڕووخاوه"،ئاماژه‌یشیدا"ته‌لاره‌كه بریتییه له‌پێگه‌یه‌كى جێگره‌وه بۆ بانكه‌كه وله‌ئێستادا كاره‌كانى نۆژه‌نكردنه‌وه وبه‌ره‌پێشبردنى به‌رده‌وامه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و لقه بۆ ته‌لاره‌كه وئه‌نجامدانى كارى بانكى له‌ڕووى فراوانكردنى كارى لقه‌كه وباشتربوونى پێگه تازه‌كه".
نوسینگه‌ى بانكى ناوبراو داواى له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن كرد هه‌واڵى پرۆپاگه‌نده بڵاونه‌كه‌نه‌وه وهه‌واڵه‌كان له‌سه‌رچاوه‌ى متمانه‌پێكراوى بانكى ڕافیده‌ینه‌وه وه‌ربگرن".