بهغدا-اهع
دەستەی دەستپاکی،ئەمڕۆ دوشەممە، گەندەڵترین فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە لە وڵاتدا، ئاشکرا کرد.
دەستەی دەستپاکی لە بەیاننامەیەکدا، کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"لە ماوەی سێ مانگدا رای 11 هەزار هاووڵاتیی سەردانکەری 44 فەرمانگەی تاپۆی عێراقیان وەرگرتووە و بەپێی ئەنجامی رای هاووڵاتییانیش، ئاستی گەندەڵی و بەرتیلوەرگرتنیان لە فەرمانگەکان دیاری کردووە.
هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، زۆرترین بڕی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکانی تاپۆی نەینەوا بووە و کەمترینیش لە فەرمانگەکانی تاپۆی موسەننا بووە.
ئاستی گەندەڵی و وەرگرتنی بەرتیل لە فەرمانگەکانی تاپۆ لە عێراق لە هەر 100 مامەڵەیەک:
- تاپۆی بەری راستی مووسڵ 51.9%
- تاپۆی میسان 50.6%
- تاپۆی دیوانییە 48.7%
- بەغدا/ بەیاع 44.2%
- بەغدا/ رەسافە (بەتاوین) 41.6%
- بەغدا/ کەرخی یەکەم (مەنسوڕ) 41.4%
- بەغدا/ کەرخی دووەم (ئەلعامرییە) 40.1%
- بەغدا/ مەدائین 10.6%
- موسەننا حەزەر 1.2%
- موسەننا/ رومێسە 0.6%