بهغدا-اهع
لەدژى گرانکردنى شتومەک و خواردەمەنى لە مانگى ڕەمەزاندا، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران ،ئەمڕۆ دووشەممە، چەند بڕیارێکى دەرکرد بۆ ئەوەى یارى بەنرخەکانى بازاڕ نەکرێت بەتایبەت لەخواردەمەنیەکاندا.
لەڕاگەیەنراوێکی ئەمیندارێتى گشتیى ئەنجومەنى وەزیران کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە ڕایگەیاند:"سەرۆک وەزیران فەرمانى کردووە بەوەزارەتى ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بۆ ئەوەى ڕێوشوێنى پێویست لەدژى هەندێ بازرگان بگرنەبەر کە یارى بەقوتى هاووڵاتیان دەکەن و بەرژەوەندییەکانى خۆیان بەسەر بازاڕدا زاڵ دەکەن و چاودێرى ئەو دۆخەکە بکەن".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کازمى فەرمانى کردووە پاڵپشتى وەزارەتەکانى بازرگانى و کشتوکاڵ بکرێت و ئەوپەڕى هەوڵەکانیش لەوپێناوەدا بخرێنەگەڕ بۆ ئامادەکردنى ئارد بەنرخێکى گونجاو.
باس لەوەکرا" ئەو ڕاسپاردە و فەرمانانە دواى ئەوە هاتووە کە ماوەیەک نرخى ئەو خۆراکانەی لە لەناوخۆ دروستدەکرێن بەرزبووەتەوە و هەروەها هەوڵى تەنگەژە کردن بۆ خەڵکى ئاسایى و شێواندنى دۆخى کۆمەڵایەتى، ئەوەش بەهۆى نزیکبوونەوەى مانگى ڕەمەزان و ناچارى خەڵکى بۆ شتومەک کڕین.