به‌غدا-اه‌ع
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،ڕایگه‌یاند هاوڵاتییه‌كى عێراقى له‌ئاكامى به‌ئامانجگرتنى كاروانێكى پاڵپشتى لۆجستى له‌پارێزگاى بابل برینداربوو.
شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كاروانێكى پاڵپشتى لۆجستى سه‌ر به‌هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى كۆمپانیاى گواستنه‌وه‌ى عێراقى وشۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كانیش هاوڵاتى عێراقیین،له‌ڕێگاى بۆمبێكى چێندراوه‌وه له‌ڕێگاى خێراى حلله له‌نزیك پردى ده‌غاره له‌میان كه‌رتى به‌رپرسیارێتى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى بابل كراوه‌ته ئامانج".
وتیشى"له‌ئاكامدا یه‌كێك له‌ئۆتۆمبێله‌كان سووتاوه وشۆفێره‌كه‌ى برینداربووه كه‌هاوڵاتییه‌كى عێراقییه وڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه كراوه بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر"،ئاماژه‌یشیدا"كاروانه‌كه به‌رده‌وام بوو له‌جموجۆڵكردن بۆ جێگاى مه‌به‌ست".
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت