ته‌ندروستى نوێنه‌رایه‌تى پێشبینى ده‌كات ڕێوشوێنى توندتر بگیرێته‌به‌ر وهۆشداریش ده‌دات له‌داڕمانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان

ناوخۆ
  • 29-03-2021, 11:52
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى
    و:سۆما جاف
    لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،پێشبینى كرد په‌نا بباته‌ به‌ر ڕاسپارده‌ى گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى خۆپارێزى توندتر ئه‌گه‌ر بێت توشبووان وگیانله‌ده‌ستدانى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌رزتر ببێته‌وه‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا مه‌ترسییه‌كى زۆر هه‌یه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و قۆناغێكى مه‌ترسیدار وداڕمانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان.
    غایب عومێرى ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هۆكارى یه‌كه‌م بۆ زیادبوونى توشبووان وگیانله‌ده‌ستدانى ڤایرۆسى نوێى كۆرۆنا،پابه‌ند نه‌بوونه‌ به‌ڕێنماییه‌كانى خۆپارێزى ".
    عومێرى وتیشى"پێویسته‌ جێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ولایه‌نه‌ ئه‌منییه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توندتر بكرێنه‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى ڕاگه‌یاند"ئێمه‌ به‌هۆشدارییه‌وه‌ چاودێرى دوا ئامارى ڕۆژانه‌ى توشبووان ده‌كه‌ین له‌پێناو دانانى چاره‌سه‌رییه‌كان وبه‌رزكردنه‌وه‌ى ڕاسپارده‌كان بۆ لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى".
    ئاماژه‌یشیدا"تاوه‌كو ئه‌م ساته‌،دۆخه‌كه‌ له‌ژێر كۆنترۆڵدایه‌ ،به‌ڵام مه‌ترسى هه‌یه‌ له‌گه‌یشتن بۆ قۆناغێكى مه‌ترسیدار وداڕمانى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان وئیتر نه‌توانرێت پێشوازى له‌م ژماره‌ زۆره‌ى توشبووان بكرێت"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌گه‌ر هاتو وله‌ڕۆژانى داهاتوودا ژماره‌ى توشبووان به‌رزبووه‌وه‌ ئه‌وه‌ى ئێمه‌ له‌لیژنه‌ى ته‌ندروستى وژینگه‌ وشانه‌ى قه‌یرانى نوێنه‌رایه‌تى ره‌نگه‌ ڕاسپارده‌ى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى بكه‌ین ڕێوشوێنى توندى خۆپارێزى بگرێته‌به‌ر".