دادوه‌رى:سزاى 15ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارانى تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى خێڵه‌كى له‌میسان

سیاسی
  • 29-03-2021, 11:58
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دادگاى تاوانه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى میسانى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سزاى 15ساڵ زیندانى بۆ دووتاوانبار ده‌ركرد له‌سه‌ر تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى خێڵه‌كى له‌پارێزگاكه‌.
    ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تاوانباران له‌به‌رده‌م دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ دانیان به‌وه‌دانا كه‌تاوانى هه‌ڕه‌شه‌ى خێڵه‌كیان ئه‌نجامداوه‌ به‌هۆى ناكۆكییه‌ك له‌نێوان خۆیان وخانه‌واده‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى سكاڵاى تۆماركردووه‌ وه‌ك چۆن له‌دانپێدانانه‌كه‌ باسیان لێوه‌كرد".
    وتیشى"دادگا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌كان به‌سن بۆ تاوانباركردنى تاوانباران به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى یاساى دژه‌ تیرۆر وسزاى 15 ساڵ زیندایی بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ئه‌وان ده‌ركرا".