بهغدا-اهع
بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمان ،ئەمڕۆ یەكشەممە،رایگەیاند رێژەی یاسایی تەواو بووە بۆ دانیشتنی پرۆژە یاسای بودجە.
حەداد لەلێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) ئامادەی بوو رایگەیاند:"رێژەی یاسایی تەواو بووە بۆ دانیشتنی پرۆژە یاسای بودجە،ژمارەی ئەو لایەنە سیاسیانەی لەگەڵ پەسەند کردنی بودجەن زۆرترن".
ئاماژەی بەوەکرد"دەستەی سەرۆکایەتی خواستی ئەوەیان هەیە پڕۆژەکە کۆدەنگی لایەنەکانی لەسەر بێت".