لیژنەی دارایی رایگەیاند گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم مادە ناکۆکەکان

سیاسی
  • 28-03-2021, 20:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    لیژنەی دارایی نوێنەرایەت،ئەمڕۆ یەکشەممە،رایگەیاند لیژنەکەیان گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم مادە ناکۆکەکان لە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی.


    ئیخڵاس دلێمى ئەندامى لیژنەى دارایى لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسى هەواڵى عێراقی (اەع) رایگەیاند:" لیژنەکەیان لە دەرەوەى ئەنجومەنى وەزیران کۆبونەوەى چڕیان ئەنجامدا و گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر سەرجەم مادە ناکۆکەکان".  
      
    ڕونیشیکردووەتەوە، ڕێککەوتن لە نێوان کوتلە سیاسیەکاندا هەیە بۆ تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە، ناکۆکى لەسەر بڕگەى قەرزى نوێ هەبوو و لە ئەگەرى تێنەپەڕاندنى بڕگەى شوێنگرەوەیان بۆ دۆزیوەتەوە.  
      
    دلێمى جەختیلەوەشکردووەتەوە، هەرێمى کوردستان سازشى لە هەندێک لە داواکاریەکانى کردووە و لیژنەى داراییش دەنگى بە سەرجەم مادەکانى بودجە داوە.  
      
    باسی لەوەشکرد" ئەندامانى لیژنەکە ڕازی بوون بە مادەى 11ى تایبەت بە پشکى هەرێمى کوردستان، ئەویش بەوەى ڕۆژانە بەهاى 460 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەست بکات و بڕى تێچووى دەرهێنانى لێ ببڕدرێت هەروەها داهاتى نانەوتى ڕادەست بکات، لەبەرامبەردا حکومەتى فیدراڵى پشکى هەرێم رادەست دەکات".