بهغدا-اهع
دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجەى گشتى بۆ کاتژمێر 9ى ئەمشەو دواخرا و لە ئێستادا سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) رایگەیاند:"دانیشتنى پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر بودجە بۆ کاتژمێر 9 دواخرا".
ئاماژەی بەوەکرد " تاوەکو ئێستا سەرۆکى پەرلەمان لەگەڵ سەرۆکى فراکسیۆنەکانى پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە".