به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،له‌گه‌ڵ ماكسیم ماكسیمۆف باڵیۆزى ڕووسیا له‌عێراق ڕێكاره‌كانى خێراكردنى گه‌یشتنى ڤاكسینى كۆرۆنا بۆ عێراق تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"كه‌عبى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له ماكسیم ماكسیمۆف باڵیۆزى ڕووسیا له‌عێراق وشاندى یاوه‌رى،بۆ تاوتوێكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وهاریكارى هاوبه‌ش له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان به‌تایبه‌ت ته‌ندروستى وئابوورى وچه‌ندین دۆسییه‌ى تر‌ى هاوبه‌ش".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"كه‌عبى له‌گه‌ڵ ماكسیمۆف بابه‌تى ڤاكسینى كۆرۆنا وگرنگیدانى عێراق بۆ وه‌رگرتنى ژه‌مه ڤاكیسنه‌كه‌ى ڕووسیا هه‌ر له قۆناغى یه‌كه‌مى به‌رهه‌مهێنانیه‌وه تاوتوێكراوه"،هیوایشى خواست به‌زووترین كات ڤاكسینه‌كه بگات چونكه ڕۆڵى ده‌بێت له‌پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وڕۆڵیشى ده‌بێت له‌به‌رزكردنه‌وه‌ى لایه‌نى مه‌عنه‌وى توشبووانى كۆرۆنا وخزمه‌ت به‌كه‌یسى مرۆڤایه‌تى ده‌گه‌یه‌نێت له‌پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا".