به‌غدا-اه‌ع
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند،سبه‌ی دوشەممە هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئوردن ومیسر ده‌گه‌نه به‌غدا.
سه‌حاف له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە سبەی دوشەممە پێشوازی لە ئەیمەن سەفهدی وەزیری دەرەوەی شانشینی ئوردن و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر دەکات، بەمەبەستی سازکردنی کۆبونەوەی سێ قۆڵی لەسەر ئاستی وەزیرانی دەرەوەی ئەو سێ وڵاتە".
بڕیاربو رۆژی شەممەی رابردو، هه‌ریه‌ك له عەبدولفەتاح سیسی سەرۆکی میسر و شا عەبدوڵای دوەم پادشای ئوردن سه‌ردانی به‌غدا بکەن بەمەبەستی بەستنی لوتكه‌ی سێ قۆڵیی نێوانیان، بەڵام بەهۆی چەند روداوێکی نەخوازراوەوە، کە لەمیسر رویاندا بەستنی ئەو لوتکەیە دواخرا.