وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌شێكى نوێى ئه‌رشیفه‌كانى كوه‌یت ڕاده‌ستى ئه‌و وڵاته‌ كرد

سیاسی
  • 28-03-2021, 17:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،به‌شێكى نوێى ئه‌رشیفى كوه‌یتى ڕاده‌ستى هاوتا كوه‌یتییه‌كه‌ى كرد.
    وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"شاندێك له‌وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌سه‌رۆكایه‌تى قه‌حتان جه‌نابى بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى یاسایی وپه‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵییه‌ جیاجیاكان،به‌شێكى نوێى ئه‌رشیفى كوه‌یتى ڕاده‌ستى باڵیۆزناسڕ ئه‌لهین یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى ڕێكخراوه‌كان كرد له‌په‌یمانگاى شێخ سعود ناسڕ بۆ خوێندنه‌وه‌ دیبلۆماتییه‌كه‌كان ".
    وتیشى"چه‌ند نووسراوێك ڕاده‌ستكراوه‌ بۆ ژماره‌یه‌ك زانكۆ وپه‌یمانگا كوه‌یتییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌،له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كاسێتى ڤیدیۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تى ڕاگه‌یاندن،یاداشتنامه‌ى ڕاده‌ستكردنه‌كه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى  باڵیۆز تاریق شێخ نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌وڵاتى كوه‌یت واژۆكرا".