به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی وخالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،گه‌یشتنه ته‌لارى په‌رله‌مان.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی وخالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان گه‌یشتنه په‌رله‌مان".
شايةنى محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لیژنه‌ى دارایی كرد بۆ تاتوێكردنى پێداویستییه‌كانى فهراههمكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"حه‌لبوسى سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى لیژنه‌ى دارایی كرد بۆ تاتوێكردنى پێداویستییه‌كانى فهراههمكردنى یاساى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021".
پێشووتریش سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى ئاشكرایكرد هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌باره‌ى بوودجه.
سه‌رچاوه‌كه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان ولیژنه‌ى دارایی كۆبوونه‌وه به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
سه‌رچاوه‌كه وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه له‌باره‌ى بوودجه".