به‌غدا-اه‌ع
حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ستایشى ئه‌ركى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى كرد لهڕاوهدوونانى بازرگانانى مادده هۆشبه‌ره‌كان.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كه‌عبى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 28ى ئازارى 2021 سه‌ردانى به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى كردووه له‌نه‌خۆشخانه‌ى یه‌رمووك له‌به‌غدا دواى ئه‌وه‌ى لهههڵكوتانێكى ده‌زگاكه بۆ سه‌ر مه‌ترسیدارترین مافیاى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌باكوورى به‌غدا برینداربوو،ئه‌ویش بۆ دڵنیابوون له‌ڕه‌وشى ته‌ندروستى دواى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى،وهه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له‌په‌رله‌مانتاران بورهان مه‌عموورى وعهلا ڕوبێعى یاوه‌رى كه‌عبى بوون له‌م سه‌ردانه"،
وتیشى"كه‌عبى ستایشى ئه‌ركى قاره‌مانانه‌ى لیوا به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ئۆپراسیۆنه تایبه‌ته‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،وشههیدى قاره‌مان ئه‌فسه‌ر سه‌لمان داود كازم مهحیاوى وده‌زگا ئهمنییهكانیشى كرد بۆ ڕاوهدوونانى یه‌كێك له‌مه‌ترسیدارترین بازرگانه‌كانى مادده هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غدا كه‌له‌لایه‌ن دادگاى عێراقیه‌وه داواكراوبوو به‌هۆى بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌م په‌تایه له‌كۆمه‌ڵگادا،وئه‌ركى گه‌وره‌یان بۆ پاراستنى ئاسایشى كۆمه‌ڵگاى وسه‌لامه‌تى به‌رزنرخاند".