بهغدا-اهع
بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ یەکشەممە،جهختیكردهوه لهپێویستى زامنکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد.
نوسینگهى ڕاگهیاندنى سەرۆکایەتی کۆمار لهڕاگهیهندراوێكدا كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه،ڕایگهیاند،"بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ یەکشەممە 28ى ئازار 2021 لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بەئامادەبونی جنین هینیس بلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق و تیمی یونامی بۆ ھاریکاری ھەڵبژاردنەکان لە عێراق و حسێن ھنداوی، راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ھەڵبژاردنەکان"،ئەوەش هاتوە، لەو دیدارەدا جەخت لە پێویستی ئەنجامدانی ههڵبژاردنی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق کرایهوه لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا و بەڕێوەچونی بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەر و چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران، لە پێناو زامنکردنی بەشدارییەکی فراوانی خەڵک، ھاوکات بەگرنگییەوە باس لە بەھێزکردنی رۆڵی نەتەوە یەکگرتوەکان کرا، بۆ پشتیوانی لە پرۆسەکهو پێویستی چاودێریکردنی، بەجۆرێک ھاوکار بێت بۆ سەرخستنی ھەڵبژاردنەکان و زامنکردنی سەروەری و رێزگرتن لە بڕیاری سەربەخۆی گەلی عێراق".
وتیشى"سەرۆک بەرهەم لەدیدارەکەدا جەختیکردەوە لەگرنگی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی داهاتو، وەک دەستکەوتێکی نیشتمانی و گرنگییەک بۆ قۆناغەکە، ھاوکات ئاماژەیکرد بە پێویستی زامنکردنی ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد و دادپەروەر لە سەرجەم قۆناغەکانیدا تاوەکو ھەمو جۆرە گومانێک لە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان دربخرێتهوه".
بهگوێرهى ڕاگهیهندراوهكه سهرۆك بهرههم ئەوەشی خستەڕو، "پێویستە کەشێکی لەبار و گونجاو و ئارام و سەقامگیر بێتەئاراوە بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لە سەر بنەمای پشتبەستن بە تۆماری بایۆمەتری و رەخساندنی دەرفەت بۆ دەنگدەران تاوەکو بەشێوەیەکی ئازاد نوێنەری راستەقینەی خۆیان ھەڵبژێرن دور لە ساختەکاری و فرتوفێڵ و گوشار، ھەروەھا دوپاتیکردەوە لە رەخساندنی دەرفەتی یەکسان بۆ بەشداری و خۆکاندیدکردنی کاندیدەکان"، راشیگەیاند، ئەم کارانە ئەرکێکی بنەڕەتییە بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنەکان و هەنگاونان بەرەو چاکسازی راستەقینە".