کۆبونەوەی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ کاتژمێر حه‌وتى ئێوارە دواخرا

سیاسی
  • 28-03-2021, 14:07
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند  کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ کاتژمێر حه‌وتى ئێوارە دواخرا.
    فه‌رمانگه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"گفتوگۆكانى فراكسیۆن وهێزه‌ سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ووه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاسای بووجه‌ به‌رده‌وامه‌".
    وتیشى"سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ بڕیاریدا دانیشتنى ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، له‌كاتژمێر حه‌وتى ئێواره‌ بێت".