تۆڕى ڕاگه‌یاندن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى گه‌یاندن هه‌ماهه‌نگیكردنى هاریكارییه‌كان تاوتوێكرد

ناوخۆ
  • 28-03-2021, 14:15
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دكتۆر جه‌عفه‌ر وه‌نان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ به‌سام سالم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن،هه‌ماهه‌نگیكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكرد.
    وه‌نان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،پێشوازیكرد له‌شاندێكى ئه‌میندارانى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن به‌سه‌رۆكایه‌تى به‌سام سالم بۆ تاوتوێی هه‌ماهه‌نگیكردنى هاریكارییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا".
    هه‌روه‌ها دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقیش به‌شدارى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كرد كه‌باس له‌پته‌وكردنى هاریكارى وهه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا كرد.
    لاى خۆیه‌وه‌ محه‌مه‌د ئه‌سه‌دى ئه‌ندامى ده‌سته‌ى ڕاگه‌یاندن وگه‌یاندن ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌كه‌ پێرۆزبایی له‌ئه‌نجومه‌نى ئه‌میندارانى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كردووه‌ به‌بۆنه‌ى به‌ده‌ستهێنانى متمانه‌ى په‌رله‌مان بۆ ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌"،دڵنیایی خۆیشى ده‌ڕبڕى به‌وه‌ى"تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق به‌ره‌پێشچوونێك له‌وتاره‌كه‌ى تۆمار بكات له‌مانگه‌كانى داهاتوودا".