هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم كۆبوونه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان

سیاسی
  • 28-03-2021, 14:18
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    سه‌رچاوه‌یه‌كى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ئاشكرایكرد هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێم كۆبوونه‌ته‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌باره‌ى بوودجه‌.
    سه‌رچاوه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كان ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ شاندى هه‌رێمى كوردستان  ولیژنه‌ى دارایی كۆبوونه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ سیاسییه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى ته‌لارى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران".
    سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشى"كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانه‌ له‌باره‌ى بوودجه‌".