تاقیکردنەوە ئامادەییەکان لە زانکۆکانی عێراق دەستی پێکرد

ناوخۆ
  • 28-03-2021, 10:45
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا وتوێژینه‌وه‌ى زانستى ،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ده‌ستپێكردنى تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتا له‌نێو هۆڵى خوێندن له‌زانكۆكانى عێراق ڕاگه‌یاند،ونه‌بیل عه‌بدولساحیب وه‌زیرى خوێندنى باڵاش جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى ته‌واوكردنى پێداویستییه‌كانى پرۆسه‌ى فێركارى وتاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڕه‌سه‌نایه‌تى زانستى.
    وه‌زاره‌تى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتا بۆ وه‌رزى یه‌كه‌مى ساڵى خوێندنى ٢٠٢١/٢٠٢٠ له‌نێو هۆڵه‌كانى خوێندن ئه‌مڕۆ له‌زانكۆ حكومى وتایبه‌ته‌كانى عێراق ده‌ستیپێكرد".
    وتیشى"نه‌بیل كازم عه‌بدولساحیب وه‌زیرى خوێندنى باڵا سه‌رپه‌رشتى ڕێره‌وى تاقیكردنه‌وه‌كان وڕێوشوێنه‌كانى نێو هۆڵى خوێندن له‌زانكۆى ته‌كنه‌لۆژیا وزانیارى وپه‌یوه‌ندییه‌كان كرد".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وه‌زیرى خوێندنى باڵا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى ته‌واوكردنى پێداویستییه‌ زانستییه‌كانى فێركارى وتاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى بنه‌ماكانى ڕه‌سه‌نایه‌تى زانستى،وپابه‌ندبوون به‌دابینكردنى كه‌شوهه‌وایه‌كى گونجاو بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان وڕه‌چاوكرنى ڕاسپارده‌ وبڕیاره‌كانى لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتمانى".
    وه‌زیرى خوێندنى باڵا ستایشى ئه‌رك وهه‌وڵه‌كانى كارمه‌ندانى فێركارى كرد له‌زانكۆكانى عێراق له‌سایه‌ى ئاڵنگارییه‌كانى ئێشتا،هه‌روه‌ها په‌رۆشى خوێندكارانى به‌رزنرخاند بۆ به‌رده‌وامیدان به‌ئاستى زانستى ووه‌رگرتنى زانیارى ئه‌كادیمى وته‌واوكردنى ساڵى خوێندن به‌سه‌ركه‌وتوویی".