به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى فیدڕاڵى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ورده‌كارییه‌كانى سزایه‌ك ده‌رهه‌ق بهبهڕێوبهرى شاره‌وانى پارێزگاى واست خسته‌ڕوو ،كه‌به‌مه‌به‌ست زیانى گه‌یاندووه به‌سامانى گشتى،ڕوونیشیكرده‌وه سزاكه‌ى ئه‌و به‌رپرسه پابه‌ندنى كردووه به‌پێدانى به‌هاى ئه‌و زیانه‌ى ڕوویداوه.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"دادگاى تاوانه‌كانى واست سزاى زیندانی توند بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ بۆ به‌ڕێوبه‌رى پێشووترى شاره‌وانى ده‌ركردووه،به‌پشت به‌ستن به‌بنه‌ماكانى مادده‌ى(340)ى یاسای سزادانى عێراقى،ڕوونیشیكرده‌وه سزاكه تاوانباره‌كه‌ى پابه‌ندكردووه به‌هاى زیانه‌كه بدات كه‌ده‌كاته(6,200,000,000) ملیار دینار".
وتیشى"ورده‌كارییه‌كانى كه‌یسه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن تاوانباره‌كه له‌كاتى ڕاسپاردنى بۆ پۆستى به‌ڕێوبه‌رى شاره‌وانى هه‌ستاوه به‌پێدانى بڕیارى به‌كه‌ڵك نه‌هاتنى پارچه زه‌وییه‌ك له‌پارێزگاكه به‌ڕووبه‌رى(24)دۆنم بۆ پرۆژه‌ى ئابوورى وبهتاپۆكردنى به‌پێى بڕیارى(117ى ساڵى 2000)".
مادده‌ى(340)یاساى سزادانى عێراقى باس له‌وه‌ده‌كات"هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك یان ڕاسپێردراوێك بۆ خزمه‌تێكى گشتى زیانى به‌مه‌به‌ست گه‌یانده سامانى گشتى یان بهرهژوهندى ئه‌و فهرمانگهیهى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كارده‌كات یان په‌یوه‌ندى بكات به‌ناوى پۆسته‌كه‌یه‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه خاوه‌ن سامانن بۆ به‌رژه‌وه‌ندى تاكه كه‌سى ئه‌و سزاى زیندانى ده‌درێت كهلهحهوت ساڵ زیاتر نه‌بێت".