به‌غدا-اه‌ع
تیمه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى پلانێكى تیرۆرستییان بۆ به‌ئامانجگرتنى دادوه‌رانى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركوك پووچه‌ڵكرده‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"تیمه‌كانى ئاژانسه‌كه تیرۆرستێكیان له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستگیركردووه كه‌به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى(4ى تیرۆر)داواكراوبوو به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى"له‌میان لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆرسته‌كه دانى به‌وه‌دانا كه‌ئه‌ندامى ئه‌و گروپه تیرۆرستییه بوو،ونیازیان هه‌بووه دادوه‌رانى دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى كه‌ركوك بكه‌نه ئامانج له‌كاتى ته‌واوبوونى ئه‌ركه‌كانیان له‌دواى كۆتایی هاتنى ده‌وامى فه‌رمى.
وتیشى وته‌كانى لاى دادوه‌ر تۆماركراوه به‌دانپێدانانه‌وه وڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌رى گیراوه‌ته‌به‌ر".