بهغدا-اهع
نوسینگەی جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمان ،ئەمڕۆ شەممە،ڕەتیدەکاتەوە وتبێتى، لیژنەى دارایى پەرلەمان و حکومەت ڕێککەوتنیان کرووە بۆ ڕازى بوونى لیژنەى دارایى لەسەر نرخى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى.
نوسینگەى ڕاگەیاندنى بەشیر حەداد، لە ڕاگەیەنراوێکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە رایگەیاند: "بە تەواوەتى ئەو هەواڵانە ڕەتدەکەینەوە کە لە هەندێک دەزگاى ڕاگەیاندنى بڵاوکراونەتەوە و باس لەوەدەکەن لە کۆبوونەوەى لیژنەى دارایى پەرلەمان و حکومەت کە حەداد سەرۆکایەتى کردووە، ڕێککەوتن لەسەر ئەوە کرابیت کە لیژنەى دارایى بە نرخى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلارى ئەمریکى ڕازیى بێت."
ئەوەش هاتووە "بەتەواوەتى ڕەتیدەکەینەوە و جەختلەوەدەکەینەوە کە ئەوەى دەربارەى نرخى دراو ڕوویداوە گفتوگۆکردن بووە لەسەر ئەو بابەتە و کاردانەوەکان و کێشەکانى بەرزکردنەوەى بووە."
ڕونیشکراوەتەوە"گفتوگۆکە لەنێوان لیژنەى دارایى پەرلەمان و وەزیرەکانى حکومەت بووە دەربارەى دۆزینەوەى چارەسەر و ڕێگەکان بۆ چارەسەرکردنى ئەو کەیسە".