به‌غدا-اه‌ع
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی زیادكردنی هێزی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا له عێراق بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ هێزێكیان ره‌وانه‌ی عێراق نه‌كردوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی هێزی ئه‌ركه هاوبه‌شه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)رایگه‌یاند:"قسه‌كردن له‌سه‌ر هاتنی هێزی شه‌ڕكه‌ر بۆ عێراق راست نیه و هیچ بنهمایهكیشی تێدا نیه، سه‌رجه‌م هێزه‌كانیان كه له عێراقدان، ئه‌ركیان راوێژكاریه و كارده‌كه‌ن له‌ژێر فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی حكومه‌ت و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق".
پێشتر ژماره‌یه‌ك له‌میدیاكان بڵاویانكردبوه‌وه، هێزێكی زۆری شه‌ڕكه‌ری سوپای ئه‌مریكا گه‌یشتونه‌ته عێراق، به‌مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردنی هێزه راوێژكاریهكانیان.