بهغدا-اهع
قاسم ئەعرەجى راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى،ئەمڕۆ شەممە، جەختى لەوە کردەوە، عێراق پێى سەیرە کە هەندى لە وڵاتان گرنگى بە هاووڵاتیانیان نادەن لە کەمپى هۆل.
بەپێى راگەیەندراوێکى نوسینگەى راگەیاندنى راوێژکارى ئاسایشى نەتەوەیى، کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (اەع) کەوتووە رائگەیاند:"ئەعرەجى لە میانى پێشوازیکردنى لە بیتەر فلتن کار بەڕێکخەرى کاروبارى ئەڵمانیا لە بەغدا و شاندى یاوەرى، پەیوەندییەکانى نێوان هەردو وڵات و پەردان بەو پەیوەندییانەیان تاوتوێ کرد بەو پێیەى کە خزمەت بە بەرژەوەندى هەردو وڵات و گەلى دۆست بگەیەنێت".
هەر لەو دیدارە باسیش لە دوایین رووداوە سیاسى و ئەمنییەکانى ناوچەکەو جیهان کرا و هەردولاش جەختیان کردەوە لەسەر گرنگى بەردەوامبوونى هاریکارى ئەمنى بۆ بەرنگاربوونەوەى تیرۆر و ئاڵوگۆڕکردنى شارەزایى، ئەویش بەو پێیەى کە هێشتا داعش مەترسیى هەیە لەسەر عێراق و ناوچەکە .