بهغدا-اهع
ئاسایشی نیشتمانی،ئەمڕۆ شەممە، یەکێک لە مەترسیدارترین بازرگانەکانی ماددەی ھۆشبەری لەبەغدا کوشت.
لە پێکدادانى نێوان هێزە ئەمنییەکانى عێراق و بازرگانێکى مادەى هۆشبەردا لە بەغدا، ئەفسەرێکى هێزەکانى ئاسایشى نیشتیمانى شەهید کراو بارزگانەکە کوژرا
شانەى راگەیاندنى ئەمنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆى لە راگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"هێزەکانى دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنى یەکێک لە مەترسیدارترین بارزگانەکانى مادەى هۆشبەر لە بەغداى پایتەخت ئەنجامداوە".
بەپێى راگەیەنراوەکە"داواکراوەکە رووبەڕووى ئەو هێزە بوەتەوە کە هەوڵى دەستگیرکردنیان داوە، لە ئەنجامدا ئەفسەرێک شەهید بووە و دواتر بازرگانەکەش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە کوژراوە".
پێشبینی كەش و هەوا باران بارین لەخۆدەگرێت