بەغدا_اەع
مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، په‌یامێكی له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت سه‌رباری ده‌نگه نه‌شازه‌كان و قه‌یرانه دروستكراوه‌كان.
كازمی، له ڕاگەیاندراوێکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند: "به‌رده‌وامین له جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت سه‌رباری ده‌نگه نه‌شازه‌كان و قه‌یرانه دروستكراوه‌كان، ئه‌م كه‌شه نه‌رێنییه كه ده‌ویسترێت په‌لبهاوێت، ئامانجی كوشتنی خه‌ونی عێراقییه‌كانه بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر".
راشیگه‌یاند"پشتیوان به‌خودا هه‌ڵبژاردن له واده‌ی خۆیدا ده‌كرێت، هیچ پاشه‌كشه‌یه‌كیش له پڕۆژه‌ی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت نییه".