به‌غدا-اه‌ع
به‌شیر حه‌داد جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى له‌گه‌ڵ 6 وه‌زیر وسه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى كرد،له‌باره‌ى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى به‌شیر حه‌داد،جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"حه‌داد سه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌ش كردووه كهلهئوتێلى ڕهشیدى ناوه‌ڕاستى به‌غداى پایته‌خت سازكراوه،له‌نێوان لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى وژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیره‌كانى(نه‌وت ودارایی وپلاندانان وكاره‌با وئاوهدانكردنهوهى ونیشته‌جێكردن وكار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى)،به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ڕاژه‌ى فیدڕاڵى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆیه‌كى ورده‌كارى كرا بۆ بڕگه وماددهكانى پرۆژه یاساى بوودجه‌ى فیدڕاڵى بۆ ساڵى 2021،كه‌له‌سه‌ر كارنامه‌ى دانیشتنى سبه‌ى دانراوه،وتیشى"خوێندنه‌وه بۆ بوودجه ووه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان ودهرگاكانى خه‌رجكردن بۆ پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان كراوه له‌كاتى په‌سه‌ندكردنى بوودجه‌دا".
حه‌داد جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى په‌سه‌ندكردنى بوودجه چونكه په‌یوه‌سته بهدۆخى گشتى وكارى وه‌زاره‌ت وپرۆژهكانى خزمه‌تگوزارى ودابینكردنى هه‌لى كار بۆ گه‌نجان"،جه‌ختیشیكرده‌وه له"پێویستى چاره‌سه‌ركردنى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى پێكهاته خۆراكی وكاڵاكان ودۆزینه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى وجێگرهوهكان بۆ لێكه‌وته‌كانى گۆڕانكارى نرخى دینارى عێراقى".
داوایشى له‌هێزه سیاسییه‌كان كرد"ناكۆكییه‌كان وه‌لاوه بنێن بۆ گه‌یشتن به‌ره‌و سازانێك ڕێگاخۆشكهر بێت بۆ په‌سه‌ندكردنى یاساكه به‌پێى ڕێوشوێنه‌كانى یاسادانان وڕێكاره ده‌ستوورییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌پێى ڕه‌زامه‌ندى سه‌رجه‌م لایه‌ن وپێكهاتهكان بێت وداواكارییهكانى هاوڵاتیان له‌سه‌رانسه‌رى پارێزگاكانى عێراق ده‌سته‌به‌ر بكات".
شایه‌نى باسه ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،سبه‌ى یه‌كشه‌ممه،دانیشتنى تایبه‌ت به‌ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ى یاسایى گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021 سازده‌كات.