لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش دروستده‌كرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر چۆنێتى پاراستنى نرخى دۆلار به‌بێ ئه‌وه‌ى كاریگه‌رى له‌سه‌ر دۆخى بازاڕ هه‌بێت

سیاسی
  • 27-03-2021, 16:59
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   

    جێگری سەرۆکى دووەمى پەرلەمان جەختلەوەدەکاتەوە کە پشکى هەرێمى کوردستان ڕێگر نییە لە تێپەڕاندنى بودجە و هیوادارن پرۆژە یاساکە ڕۆژى یەکشەممە تێپەڕێنرێت.  
    بەشیر حەداد، جێگرى سەرۆکى دووەمى پەرلەمان دواى کۆبوونەوەکانى پەرلەمان لە کۆنگەرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع)چاودێری کردووە  رایگەیاند"، لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر بەهاى دۆلار کراوە و ئەو بابەتە و بابەتى قەرزیش لە ڕێگرییەکانى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجەن.  
    ڕونیشیکردووەتەوە، حکومەت و زۆرینەى ئەندامانى لیژنەى دارایى لەگەڵ بەهاى ئێستاى دۆلارن، هەروەها باس لەوەشکراوە کە نابێت پرۆژە یاساى بودجە قەرزى تێدابێت.  
    سەبارەت بەپشکى هەرێمى کوردستان حەداد وتى، "ئەو دەقەى دانراوە لە پرۆژە یاساکەدا سەبارەت بە پشکى هەرێم لاى ئێمە قبوڵ کراوە و شاندى هەرێم بەو ڕێکەوتنە ڕازییە و تەنانەت بە پێشنیارى دواى ڕێکەوتنەکەش ڕازى بووە، پشکى هەرێم کێشەى بۆ تێپەڕاندنى بودجە دروست نەکردووە، "  
    سەبارەت بە کاتى تێپەڕاندنى پرۆژە یاساى بودجە وتى، "ئومێد دەکەین ئەمڕۆ گفتوگۆکان کۆتاییان بێت و سبەینێ یەکشەممە پرۆژە یاساى بودجە پەسەند بکرێت، بۆ ئەوەى کە پشکى پارێزگاکان بنێردرێت."