به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن شا عه‌بدوڵلاى دووه‌م كوڕى حسێن پادشاى شانشینى هاشمى ئوردنه‌وه پێگه‌یشت.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"له‌میان په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات وكه‌یس ودۆسییه هاوبه‌شه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكراون،له‌گه‌ڵ باسكردن له‌سه‌ر ڕێكاره‌كانى پته‌وكردنى هاریكارى نێوان به‌غدا وعه‌مان له‌سه‌رجه‌م بوار وئاسته‌كان".
هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر"پێویستى سازكردنى لوتكه‌ى سێقۆڵى عێراقى وئوردنى ومیسرى له‌داهاتوویه‌كى زۆر نزیكدا،وخواسته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى په‌یوه‌ندى وهاریكارییه‌كان له‌پێناو به‌دیهێنانى به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان".