به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،ئاشكرایكرد،هه‌وڵێك هه‌یه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى دۆسییه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان و‌تاپۆكردنى سه‌رپێچییه‌كان.
په‌رله‌مانتار وه‌لید سه‌هلانى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌ركێكى تایبه‌ت ده‌گێڕێت بۆ فه‌راهه‌مكردنى یاساى هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان"،وتیشى"یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ئه‌م دۆسییه كاریگه‌رى ئه‌رێنى ده‌بێت له‌سه‌ر گوزه‌رانى هاوڵاتیان كه‌خوازیارن كێشه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
سه‌هلانى وتیشى"كێشه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كان لێكه‌وتى گه‌وره‌ى هه‌یه به‌سه‌ر سه‌رجه‌م سێكته‌ر وخزمه‌تگوزارییه‌كان وه‌ك ئاو وكاره‌با"،ڕوونیشیكرده‌وه"پرسى جیاكردنه‌وه‌ى بێستانه‌كان،به‌تایبه‌تى له‌به‌غدا وكه‌ربه‌لاى پیرۆز ودابه‌شكردن وفرۆشتنیان،فشارێكى تره بۆ سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر سیسته‌مى كاره‌با".