به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
و:سۆما جاف
فراكسیۆنى بابلیۆنى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه ڕێككه‌وتنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى نه‌بینیوه.
په‌رله‌مانتار ئه‌سوان كلدانى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كه به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"په‌رله‌مانتارانى پێكهاته‌كان ڕێككه‌وتنى فراكسیۆنه سیاسییه‌كانیان نه‌بینیوه له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌نۆى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو"،وتیشى"ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار واژۆى كۆكردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان به‌پێى ڕێككه‌وتنێكى پێشوو له‌نێوان فراكسیۆنه سیاسییه گه‌وره‌كان".
ئاماژه‌یشیدا"په‌رله‌مانتارانى پێكهاته‌كان وه‌ك مه‌سیحى وسابیئه وئێزدییه‌كان ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌یان نه‌بینیوه".
له‌باره‌ى یاساكانیش كلدانى ڕوونیكرده‌وه"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى سه‌رجه‌م كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان ده‌دات له‌ڕێگاى فه‌راهه‌مكردنى یاساكان به‌تایبه‌ت ئه‌و یاساییانه‌ى كێشه‌یان تێدایه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕێككه‌وتنى په‌رله‌مان له‌سه‌ر یاساكان ده‌بێته هۆى گواستنه‌وه‌یان بۆ خولى داهاتووى په‌رله‌مان".