به‌غدا-اه‌ع
ده‌زگاى دژه تیرۆر،ئه‌مڕۆ شه‌ممه، شێوازى ته‌كتیكى خۆى ئاشكراكرد كه‌په‌یڕه‌وى ده‌كات له‌ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆستانى داعش.
سه‌باح نو‌عمان وته‌بێژه‌ى ده‌زگاى ناوبراو به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند" له ئۆپراسیۆنى(شێرى گڕدار)كه‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى خایاند،وبه‌ڕاسپارده‌ى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌ریق یه‌كه‌م ڕوكن عه‌بدلوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه تیرۆر ده‌ستپێكرد بۆ به‌ئامانجگرتنى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره چیاى مه‌خموور له‌باشوورى موسڵ شێوه ته‌كتیكى نوێ په‌یڕه‌وكرا كه‌بۆیه‌كه‌مین جاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ده‌زگاكه به‌كارده‌هێندرێت".
نو‌عمان ڕوونیشیكرده‌وه"شێوه ته‌كتیكى نوێ له‌پله‌ى یه‌كه‌م پشتى به‌زانیارى هه‌واڵگیرى به‌ستبوو كه‌به‌ئه‌ركێكى گه‌وره كۆكرابوو پێش ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه وله‌پاشان ڕێگادان بۆ هاتنى تیرۆرستان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه تاوه‌كو به‌گورزى ئاسمانى به‌ئامانج بكرێن له‌پاڵ كۆنترۆڵكردنى هه‌موو ڕێگاكان به‌ئاڕاسته‌ى ناوچه‌كه"،وتیشى"شێوه نوێیه‌كه به‌ئامانجگرتنى ئه‌و تیرۆرستانه‌ى له‌خۆگرت گه‌له‌گورزه ئاسمانییه‌كان هه‌ڵهاتبوون له‌ڕێگاى چه‌كى قه‌ناسى ده‌زگاكه".
ڕایشیگه‌یاند"ئه‌م شێوازه گونجاوه له‌گه‌ڵ سروشتى ناوچه‌كه ودوژمنه‌كه،كه‌پشت به‌ستبوو به‌بڵاوكردنه‌وه‌ى تیمێكى قه‌ناس به‌ده‌ست له‌ده‌وروبه‌رى ناوچه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان"،ڕوونیشیكرده‌وه"شێوازى جۆراوجۆر كه‌ده‌زگاكه په‌یڕه‌وى ده‌كات تیرۆرستانى شۆككرد،چونگه ئه‌و شێوازانه جیاوازن له‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه بۆ ئۆپراسیۆنێكى تر".
نو‌عمان دووپاتیشیكرده‌وه"هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه له‌میان ئه‌م ئۆپراسیۆنه له‌گه‌ڵ فرۆكه‌كانى سوپا وهێزى ئاسمانى وفرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى"،وتیشى"ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر به‌رده‌وامه له‌ناوچه جیاجیاكان".