به‌غدا-اه‌ع
وەزارەتی تەندروستی وژینگه، دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ له‌ده‌ستپێكى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك رەتكرده‌وه
سەیف بەدر، وتەبێژی فه‌رمى وەزارەتی تەندروستی لەڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه، وەزارەتی تەندروستی وژینگه دەنگۆی سەپاندنی قەدەغەی سەرانسەری هاتوچۆ له‌ده‌ستپێكى یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو تاوه‌كو هه‌فته‌یه‌ك رەتدەکاتەوە".
به‌در داوایشى له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن كرد" بۆ وه‌رگرتنى زانیارییه‌كان پشت به‌سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان ببه‌ستن كه وته‌بێژه فه‌رمییه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه"،وتیشى"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌ت هه‌میشه ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمى بڵاوده‌كاته‌وه له‌دواى هه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌ڕێگاى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران".
به‌پێویستیشى زانى شه‌قامى عێراقى تێك نه‌درێت به‌و هه‌واڵانه‌ى لێره وله‌وێ بڵاده‌كرێنه‌وه"،دووپاتیشیكرده‌وه"ئەو بابەتە بەشێکە لەدەسەڵاتەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی وسه‌لامه‌تى نیشتمانى".