وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى جێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ

ئەمنی
  • 26-03-2021, 22:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى جێبه‌جێكردنى ڕێوشوێنه‌كانى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆى خۆپارێزى.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،رایگه‌یاند"ئه‌و وتانه‌ له‌میان سه‌ردانێكى مه‌یدانى وه‌زیرى ناوخۆ بۆ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ى به‌غداى پایته‌خت هات،ئاماژه‌یشیدا"غانمى ناوه‌نده‌ بازرگانییه‌كانى به‌سه‌ركرده‌وه‌ وچاوى به‌خاوه‌نه‌كانى كه‌وت بۆ زانینى نرخى پێكهاته‌ خۆراكییه‌كان". 
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوى نوسینگه‌كه‌ى،وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌قۆرخ نه‌كردنى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى نرخه‌كان كاڵاكان له‌به‌ر ئه‌وه‌ى سه‌رپێچییه‌ یاسا سزا له‌سه‌رى ده‌دات".