هێزى ئاسمانى 19 گورزى ئاسمانى له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین جێبه‌جێكرد

ئەمنی
  • 26-03-2021, 18:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند هێزى ئاسمانى 19 گورزى ئاسمانى له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین وه‌شاندووه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى وردى هه‌واڵگیرى له‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وشانه‌ى هه‌واڵگیرییه‌كانى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان،هێزى ئاسمانى له‌ڕێگاى فڕۆكه‌كانى ئێف 16ى عێراقى،19 گورزى ئاسمانى دوێنى شه‌و وبه‌یانى ئه‌مڕۆ وه‌شاندووه‌،وبۆته‌ هۆى خاپووركردنى ژماره‌یه‌ك ئه‌شكه‌وت وحه‌شارگه‌كه‌ له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین،له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى سه‌ڵاحه‌ددین.