به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى دواخرا،وئاماژهیشی به‌وه‌دا گفتوگۆكانى نێوان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رسێ وڵات ده‌ستپێكردووه بۆ دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێى سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كان له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه ناخۆشه كهڕووبهرووى برایانمان لهكۆمارى میسرى عه‌ره‌بى بووه‌وه،لهئاكامى پێكدادانى دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر له‌پارێزگاى سوهاگ وژماره‌یه‌ك هاوڵاتى بوونه قوربانى وژماره‌یه‌كى دیكه برینداربوون،پرسه وسه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌ت وگه‌لى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى ده‌كه‌ین به‌م بۆنه خه‌مناكه‌وه".
وتیشى"بڕیاربوو كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى له‌نێوان فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه وهه‌ردوو هاوتاكه‌ى ئه‌یمه‌ن سه‌فه‌دى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى شانشینى هاشمى ئوردن وسامح شوكرى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى سازبكرێت،به‌ڵام بڕیارماندا به‌دواخستنى كۆبوونه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئاستى وه‌زارى وهه‌روه‌ها له‌ئاستى سه‌ركرده‌كانیش".
دووپاتیشیكرده‌وه"گفتوگۆكان له‌نێوان وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رسێ وڵات ده‌ستپێكردووه بۆ دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌كان له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا".