بهغدا-اهع
دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان ،ئەمڕۆ هەینی،دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی بۆ رۆژی یەکشەممە دواخست، ئەوەش بەمەبەستی دەرفەتدان بەلیژنەی دارایی و لایەنە سیاسییەکان بۆ چارەسەری ئەو برگە و مادانەی ناکۆکیان لەسەرە.
فەرمانگەی راگەیاندنی پەرلەمان لە بەینامەیەکدا کە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی(اەع) کەوتووە رایگەیاند:"دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بریاریدا،دانیشتنی تایبەت بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق ئەنجام دەدات،بۆ ڕۆژی یەکشەممە دوابخات".