بهغدا-اهع
د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار بروسكەیەكی ماتەمینی ئاڕاستەی عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆك كۆماری میسر كرد، بە هۆی گیانلەدەستدانی ژمارەیەك هاووڵاتی مەدەنی وڵاتەكەی لە رووداوی پێكدادانی دوو شەمەننەفەر لە پارێزگای سوهاج.
ئهمهیش دەقی بروسكەی ماتەمینییەكەیه كهدهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)كهوتووه:"فەخامەتی سەرۆك عەبدولفەتاح سیسی سەرۆك كۆماری میسری عەرەبی بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە هەواڵی رووداوە دڵتەزێنەكەی پێكدادانی دوو شەمەننەفەرەكەی پارێزگای سوهاج-مان پێگەیشت كە بووە ھۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ژمارەک هاووڵاتی مەدەنی، بەو بۆنە خەمبارەوە سەرەخۆشی خۆم و گەلی عێراق بە جەنابتان و گەلی میسری برا رادەگەیەنم، هاوخەمی و هاوسۆزی خۆم بۆ كەسوكار و قوربانیانی كارەساتەكە دەردەبڕم، داواكارم لە پەروەردگاری مەزن قوربانیانی ئەو كارەساتە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات، ھەروەھا هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارانی كارەساتەكە دەخوازم، ئومێدەواریشم پەروەردگاری مەزن دڵنەوایی و سەبووریش بە كەسوكاری قوربانیان ببەخشێت،ھاوکات داواكارم لە یەزدانی مەزن كە گەلی میسر لە هەموو بەڵاو مەینەتییەك بپارێزێت".