به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند وه‌ك هاسۆزییهك له‌گه‌ڵ ڕووداوى دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه له‌میسر لوتكه‌ى سێقۆڵى له‌به‌غدا دوادهخهیهن.
كازمى له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێریكردووه،ڕایگه‌یاند"سه‌ره‌خۆشى لهكۆمارى عه‌ره‌بى میسر ده‌كه‌ین بهبۆته خه‌مناكه‌وه له‌ئه‌نجامى پێكدادانى دوو شه‌مه‌نده‌فه‌ر ،داواكارین له‌خواى گه‌وره له‌قوربانیان خۆشبێت وچاكبوونهوهى به‌په‌له‌یش بۆ برینداران".
وتیشى"وه‌ك هاوسۆزییه‌ك له‌گه‌ڵ كاره‌ساتى براینمان،بڕیارماندا به‌دواخستنى لوتكه‌ى سێقۆڵى به‌غدا بۆ داهاتوویه‌كى نزیكدا،له‌گه‌ڵ سازكردنى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك هه‌فته‌ى داهاتوو بۆ وه‌زیرانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رسێ وڵات له‌پێناو دیاریكردنى واده‌یه‌كى نوێ بۆ سازكردنى".