به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى داد ڕاسپارده‌یه‌كى نوێ له‌باره‌ى ڕێكخستنى كاره‌كان له‌فه‌رمانگه‌كانى جێبه‌جێكردن له‌به‌غدا وپارێزگاكان ده‌ركرد.
به‌شار ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى جێبه‌جێكردن له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"له‌پێناو ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى سه‌ردانیكه‌رانى فه‌رمانگه‌كان،وڕێگاگرتن له‌به‌رده‌م هه‌ر حاڵه‌تێكى هه‌ڕه‌شه‌كردن یان ده‌ستكاریكردنى فایله‌كان ،فه‌رمانگه‌كه گشتاندنى بۆ سه‌رجه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانى ده‌ركرد،به‌وه‌ى نابێت فایلى جێبه‌جێكردن ڕاده‌ستى سه‌ردانیكه‌ران بكرێت (قه‌رزده‌ر وقهرزار)یان پارێزه‌ران بۆ هه‌ر هۆكارێك بێت".
به‌رێوبه‌رى گشتى ڕایشیگه‌یاند"گشتاندنه‌كه ئه‌وه‌یشى له‌خۆگرتووه كهفهرمانبهرانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان راسپێردراون بۆ وه‌رگرتنى فایله‌كان له‌هۆبه‌ى هه‌ڵگرتن(گه‌نجینه)وڕادهستكردنهوهى بۆ فه‌رمانبه‌ران په‌یوه‌ست،پاشان گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بۆ هۆبه‌ى هه‌ڵگرتن"،ڕوونیشیكرده‌وه"ڕاسپاردنى فه‌رمانبه‌ران ودانانى میكانزمى ڕاده‌ستكردن ووهرگرتنى فایله‌كانى جێبه‌جێكردن له‌ده‌سه‌ڵاتى جێبه‌جێكارى دادى كارگێڕى ده‌بێت ،ولهداهاتووشدا ئه‌م هه‌نگاوه ده‌بێته ڕێكارى كاركردن".