كه‌ربه‌لاى پیرۆز-اه‌ع-عه‌باس ڕه‌حیمى
و:سۆما جاف
دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،مه‌ترسییه‌كانى خۆى ده‌ڕبڕى له‌زیادبوونى توشبووانى كۆرۆنا له‌میان سه‌ردانه ملیۆنییه‌كه‌ى پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز.
ته‌میمی به ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"تێبینیمان كرد كارمه‌ندانى ته‌ندروستى نه‌هامه‌تى زۆریان هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌وداكردن له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان به‌هۆى پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان وله‌به‌ركردنى ده‌مامك،وترسمان هه‌یه توشبووان ڤایرۆسه‌كه زیاتر بن،به‌تایبه‌ت ئێمه به‌ره‌و سه‌ردانێكى ملیۆنى ده‌چین".
ئاماه‌یشیدا"ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌كه‌ربه‌لا ئاماده‌ن بۆ پێشوازیكردن له‌زیاره‌تكاران له‌زیاره‌تى مانگى شه‌عبان،دواى ئه‌وه‌ى گوژمه‌ى دارایی وچاره‌سه‌رى پێویست ده‌سته‌به‌ركرا له‌نێویشیاندا ژه‌مى یه‌كه‌م ڤاكسینه‌كان كه‌وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گرێبه‌ستى دابینكردنى كردووه"،وتیشى"عێراق له‌گه‌ڵ سێ كۆمپانیاى جیهانى گرێبه‌ستى كردووه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ڤاكسینى كۆرۆنا كه‌بریتییه له‌ڤایزه‌رى ئه‌مریكا وئه‌سترازێنیكاى به‌ریتانى وسینۆفارمى چینى".
ڕایشیگه‌یاند"ژه‌مى یه‌كه‌م دوێنى گه‌یشته عێراق،وبه‌سه‌ر پارێزگاكانى عێراق دابه‌شكرا له‌نێویشیاندا هه‌رێمى كوردستان".
ته‌میمی ئه‌وه‌یشى وت"له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى چاودێرى تاقیكردنه‌وه تایبه‌ته‌كانى خوێندكارانى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى بۆ پسپۆڕییه پزیشكییه‌كان كردووه له‌بوارى پزیشكى منداڵ وپزیشكى خێزان ونه‌خۆشییه‌كانى كۆئه‌ندامى هه‌ره‌س،له‌گه‌ڵ چاودێریكردنى نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى دڵ بۆ منداڵان،كه‌له‌لایه‌ن ئه‌و پزیشكانه‌وه ئه‌نجامده‌درێن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ پارێزگاى كه‌ربه‌لا بانگهێشتیانكردووه"،ڕوونیشیكرده‌وه"ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى تایبه‌تى ته‌ندروستى له‌كه‌ربه‌لا كردۆته‌وه له‌نێویشیاندا بانكى سه‌ره‌كى خوێن كه‌یه‌كێكه له‌گه‌وره‌ترین بانكه‌كان له‌سه‌ر ئاستى عێراق وهه‌روه‌ها ناوه‌ندى شۆرینى گورچیله ،كه33 ئامێر له‌سه‌رچاوه‌یه‌كى ڕه‌سه‌ن له‌خۆده‌گرێت وله‌دوو ڕۆژى داهاتوودا ده‌چێته بوارى خزمه‌ته‌وه،له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ى ناوه‌ندى پشكنینى بیستنى تایبه‌ت به‌منداڵانى تازه له‌دایك بوو بۆ دڵنیابوون له‌نه‌بوونى گرفت له‌بیستن وگوتنیان".
ته‌میمى وتیشى"له‌ئامانجى سه‌ردانه‌كه‌ى چاودێریكردنى سه‌نته‌ره‌كانى دڵ ونه‌خۆشییه‌كانى شێرپه‌نجه ونه‌شته‌رگه‌رییه‌كانى دڵه وپشتیوانى كردنى پارێزگاكه به‌ئامێرى پزیشكى تایبه‌ت به‌م بواره"،ئاماژه‌یشیدا له‌ڕۆژانى داهاتوودا ناوه‌ندێكى تر بۆ شۆردنه‌وه‌ى گورچیله ده‌كرێته‌وه له‌سه‌رجه‌م شار‌و شارۆچه‌كانى پارێزگاكه، وئامێره‌كانى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ تاك وهاوبه‌شیش ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت بۆ پشتیوانیكردنى خزمه‌تگوزارى پزیشكى له‌پارێزگاكه".