كه‌ربه‌لاى پیرۆز:ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى زیاره‌تى مانگى شه‌عبان وگرتنه به‌رى‌ ڕێكارى ئه‌منى بۆ پاراستنى زیاره‌تكاران

ناوخۆ
  • 26-03-2021, 15:25
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى
    و:سۆما جاف
    فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لا،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕێنماییدا به‌ئاسانكردنى ڕێوشوێنه‌كانى زیاره‌تى مانگى شه‌عبان وگرتنه‌به‌رى ڕێكارى ئه‌منى بۆ پاراستنى زیاره‌تكاران.
    عه‌مید فاهم گرێتى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى ڕاگه‌یاندن له‌فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیوا ڕوكن عه‌لى هاشمى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ربه‌لاى پیرۆز هه‌موو كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌كانى ڕاسپاردووه‌ وله‌سه‌روویشیانه‌وه‌ فه‌رمانده‌كان به‌وه‌ى ده‌بێت ئه‌م زیاره‌ته‌ نموونه‌یی بێت له‌گه‌یشتنى زیاره‌تكاران بۆ نزیكترین خاڵ له‌هه‌ردوو مه‌زارگاى پیرۆز به‌بێ هه‌بوونى هیچ به‌ربه‌ستێك له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توندى ئه‌منى وئه‌ركى گه‌وره‌ى هه‌واڵگیری".
    وتیشى"له‌ ڕاسپارده‌كه‌ پلانى گواستنه‌وه‌یش دانراوه‌ بۆ دواى زیاره‌ته‌كه‌ وبه‌سه‌رپه‌رشتى ڕاسته‌خۆ له‌لایه‌ن جێگرى پارێزگاى كه‌ربه‌لا وجێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان وژماره‌یه‌كى زۆرى ئه‌فسه‌رى فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى سه‌رپه‌رشتى كردنى گه‌یشتنى زیاره‌تكاران بۆ پارێزگاكه‌ به‌ڕێك وپێكى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان وتیمه‌كانى پاره‌داركردن وگواستنه‌وه‌ى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى هه‌وڵه‌كانیان  به‌رده‌وامه‌".
    گرێتى ئاماژه‌یشیدا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ئاماده‌باشیدان،وپارێزگارى پێویست بۆ ده‌وروبه‌رى كه‌ربه‌لا ده‌سته‌به‌ركراوه‌،وئه‌م زیاره‌ته‌ نموونه‌یی ده‌بێت جیا له‌زیاره‌ته‌كانى ڕابردوو وساڵانى پێشوو"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"داخستنى ڕێگا نێوخۆییه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌هه‌ڵوێستى ئه‌منییه‌وه‌،وڕێوشوێنى ئه‌منى وئه‌ركى هه‌واڵگیریش له‌ئارادان،وڕاسپارده‌یش هه‌یه‌ بۆ گه‌یاندنى زیاره‌تكاران بۆ نزیكترین خاڵى هه‌ردوو مه‌زارگاى پیرۆز".