وه‌زاره‌تى ناوخۆ:كازمى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مافیاكانى سواڵكردن

ئەمنی
  • 26-03-2021, 10:06
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى
    و:سۆما جاف


    وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مافیاكانى سواڵكردن.
    لیوا خالید محه‌ننا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ناوخۆ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بابه‌تى سواڵكردن گرفتێكى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ ودیارده‌یه‌كى ناشارستانییه‌ وئه‌مڕۆ هاوڵاتى ڕووبكاته‌ هه‌ر كوێ سواڵكه‌ره‌كان تاڕاده‌یه‌ك له‌هه‌موو ڕێگا وبازاڕ وفه‌رمانگه‌كان ده‌بینێت"،وتیشى"سێ جۆر سواڵكه‌ر هه‌یه‌:جۆرى یه‌كه‌م ئه‌و سواڵكه‌رانه‌ن پێویستییان هه‌یه‌،وبریتیین له‌و كه‌سانه‌ى له‌ژێر هێڵى هه‌ژاریدان،وسواڵده‌كه‌ن بۆ دابینكردنى بچووكترین پێداویستییه‌ كردارییه‌كانى خۆیان".
    وتیشى:"جۆرى دووه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى ناسنامه‌ى بیانین وهاوڵاتى عێراقی نین له‌نێویشیاندا هێندى وسورییه‌كان،ئه‌مانه‌یش تیمه‌كانى به‌ڕێوبه‌رایه‌تى نیشینگه‌ چاودێریان ده‌كان،وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌ڵده‌ستێت به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌یان ودوورخستنه‌وه‌یان له‌عێراق"،ئاماژه‌یشیدا"جۆرى سێیه‌م په‌یوه‌سته‌ به‌مافیاكانى تاوانى ڕێكخراو،كه‌سواڵكه‌ره‌كان قۆرخده‌كات،ئه‌مانه‌یش له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ئامانجده‌گیرێن".
    محه‌ننا ڕوونیشیكرده‌وه‌"هێزه‌كانى پۆلیس له‌ماوه‌ى ڕابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ومافیانه‌ى ده‌ستگیركرد"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران وعوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ جه‌ختیانكرده‌وه‌ له‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى هه‌وڵه‌كانى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنى سه‌رجه‌م مافیاكان كه‌بازرگانى به‌سواڵكردن ده‌كه‌ن.
    ڕایشیگه‌یاند"پۆلیسى خۆجێى به‌رده‌وامه‌ له‌هه‌ڵمه‌ته‌كانى بۆ ده‌ستگیركردنى سواڵكه‌ره‌كان وبه‌له‌كێشكردنیان بۆ دادگاكان".