وه‌زیرى ته‌ندروستى سه‌رپه‌رشتى پلانى ته‌ندروستى زیاره‌تى مانگى شه‌عبان ودابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان له‌كه‌ربه‌لا ده‌كات

ناوخۆ
  • 26-03-2021, 10:46
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    دكتۆر حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،گه‌یشته‌ كه‌ربه‌لاى پیرۆز بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى پلانى ته‌ندروستى له‌ماوه‌ى زیاره‌تى مانگى شه‌عبان ودابه‌شه‌كردنى ڤاكسینه‌كانى كۆرۆنا.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ته‌میمی گه‌یشته‌ پارێزگاى كه‌ربه‌لاى پیرۆز بۆ سه‌رپه‌رشتى كردنى پلانى ته‌ندروستى زیاره‌تى مانگى شه‌عبان ،وهه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌ك بنكه‌ى جێبه‌جێكراوه‌ نوێ".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشیدا"له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ ڕێره‌وى تاقیكردنه‌وه‌كانى ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى بۆ پسپۆرییه‌ ته‌ندروستییه‌كانى پسپۆریی پزیشكى منداڵ وپزیشكى خێزان وكۆئه‌ندامى هه‌رس به‌سه‌رده‌كرێته‌وه‌ به‌ئاماده‌بوونى مامۆستایانى عه‌ره‌ب،وهه‌روه‌ها له‌نزیكه‌وه‌ چاودێرى كارى تیمه‌ بیانییه‌ بانگهێشتكراوه‌كان بۆ ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى دڵ بۆ منداڵان  ده‌كرێت،له‌گه‌ڵ چاودێریكردنى پلانى فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى كه‌ربه‌لا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا ودابه‌شكردنى ڤاكسینه‌كان".