كازمى:كه‌سانێك هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ده‌وڵه‌ت بكه‌ن له‌ژێر ناو وناویشانى درۆ

سیاسی
  • 26-03-2021, 00:08
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌،كه‌سانێك هه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڕه‌شه‌ له‌ده‌وڵه‌ت بكه‌ن له‌ژێر ناو وناویشانى درۆ.
    كازمى له‌میان ئاهه‌نگى رێزلێنان له‌خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ڕۆژنامه‌گه‌رى له‌سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى عێراق ڕایگه‌یاند"خۆشحاڵم له‌نێو خانه‌واده‌ى ڕۆژنامه‌گه‌رى ومیدیایی بم وبه‌شێك بم له‌م خانه‌واده‌یه‌ له‌پێناو عێراق زۆر شتى كردووه‌،وڕۆڵى ڕاسته‌قینه‌ى هه‌بووه‌ له‌دروستكردنى كۆمه‌ڵگاكه‌مان".
    وتیشى"حكومه‌ت ئه‌ركێكى گه‌وره‌ى گێڕا وپشتیوانی لۆجستى پێشكه‌شكرد له‌كاتى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپاى ڤاتیكان،به‌ڵام ڕاگه‌یاندن ومیدیا بوو وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى عێراقیان پیشاندا".
    ڕایشیگه‌یاند"یادى شه‌هیدانى ڕۆژنامه‌گه‌رى ده‌كه‌ینه‌وه‌،وده‌بێت ئه‌مانه‌ هه‌میشه‌ له‌یادمان بن وهاندرمان بن بۆ گواستنه‌وه‌ى وشه‌ى ڕاسته‌قینه‌ به‌ویژانه‌وه‌،وئه‌ركى حكومه‌ته‌ چاودێرى ئه‌م چینه‌ گرنگه‌ بكات،خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى ڕۆنامه‌گه‌رى.