به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،جه‌ختیكرده‌وه له‌ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نى ئێرانى".
وه‌زاره‌تى كار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"عادل ڕیكابى وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،له‌گه‌ڵ له‌ئێره‌ج مه‌سجدى باڵیۆزى ئێران له‌عێراق پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات تاوتوێكرد له‌گه‌ل ئاماده‌كارییه‌كان بۆ واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تى كارى عێراقى وئێرانى".
ڕیكابى له‌دیداره‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مه‌سجدى جه‌ختیكرده‌وه"له‌قۆڵى په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانى نێوان عێراق وئێران وئاستى هاریكارى كه‌كه‌رتێكى زۆرى ئابوورى وسیاسى وكۆمه‌ڵایه‌تى گرتۆته‌وه"،ئاماژه‌یشیدا"په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌وپێِشچوونێكى به‌خۆیه‌وه بینیوه له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان كه‌ڕۆڵى ده‌بێت له‌سه‌قامگیرى ناوچه‌كه".