به‌غدا-اه‌ع
نازه‌نین محه‌مه‌د وه‌سو وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه ونیشته‌جێكردن وشاره‌وانییه‌كان ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،بۆ یه‌حیا كه‌سبى وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى گشتى ونیشته‌جێكردنى ئوردنى جه‌ختیكرده‌وه له‌به‌ره‌وپێشبردنى میكانزمه‌كانى هاریكارى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌ت وله‌سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان.
ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوبراو،له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌میان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌باره‌گاى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئوردنى له‌عه‌مان سازكرا جه‌ختیكرده‌وه،له‌پێویستى پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات،وجه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى وهاریكارى به‌رده‌وام به‌و شێوازه‌ى ڕه‌نگدانه‌وه‌ى هه‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوو گه‌لى برا".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئاماژه‌ى به‌وه‌دا"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رئه‌نجامى كۆبوونه‌وه‌كان تاوتوێكران كه‌له‌ماوه‌ى ڕابردوودا سازكران،له‌گه‌ڵ میكانزمى كاركردن له‌سێكته‌ره‌كانى نیشته‌جێبوون وته‌لار وڕێگاوبان وپرد وپرۆژه‌كانى ژێرخانه‌كان،له‌گه‌ڵ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ده‌رچه‌كانى كۆبوونه‌وه‌ى سێقۆڵى كه‌شانده‌كانى عێراق ومیسر وئوردنى كۆكرده‌وه".