وه‌زیرى ته‌ندروستى ڕێنماییدا پێشینه‌ بدرێت به‌م دوو چینه‌ له‌دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا

ناوخۆ
  • 25-03-2021, 17:54
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    حه‌سه‌ن ته‌میمى وه‌زیرى ته‌ندروستى وژینگه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕێنماییدا له‌دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا پێشینه‌ بدرێته‌ چینى كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وكارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ته‌میمى ڕێنماییداوه‌ له‌دابه‌شكردنى ڤاكسینى كۆرۆنا پێشینه‌ بدرێت به‌خانه‌نشینانى كارمه‌ندانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ومامۆستایان ته‌نسیبكراو له‌وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا بۆ ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان له‌به‌ر ڕۆڵى گرنگیان له‌پێشكه‌شكردنى باشترین خزمه‌تگوزارى به‌درێژایی خزمه‌تكردنیان له‌ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان".